نوێترین

recent

17/09/2025

سەیرە مریشك ومانگا بەخێو کردن ناشرین بێ وسەگ بەخێو کردن نیشانەی سەقافەت بێ!

 






️وا نزیك دەبینەوە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، ژمارەیەكی بێ شومار سەگی بەرەڵا و برسی و دڕ لەكۆڵان و شەقامەكاندا دەبینرێن،
لەملاشەوە كۆمەڵێک كەس بۆ دەرخستنی خۆیان باس لەپاراستنی ئاژەڵی بێلانە و قسەی گەورە لەبارەی سەگە پەلاماردەرەكانی سەرشەقامەكان دەكەن،
هیچ لایەنێكی پەیوەندیداریش لەسەر ئەمە قسە و پلانی نییە.
(لەم رۆژانەدا سێ سەگ پەلاماری دوو منداڵیاندا، ئێمە و چەند كەسێك فریا نەكەوتینایە، هەنجر هەنجریان دەكردن، ئەمڕۆش سەگ لەشوێنێكی گشتی و ئاوەدان پەلاماری دكتۆر هێرشیان دا)، لەولاشەوە قسە زلەكانی پارێزەرانی سەگ لایان وایە ئەمانە پەپولەن و ئازاری كەس نادەن.
لەهیچ شوێنێكی دونیا دڕندەكان بەرەڵا نەكراون بۆ ئەوەی پەلاماری مرۆڤ بدەن، بەڵام كە مرۆڤ سنورێكیشیان بۆ دابنێت دنیایەك قسەكەر لەسەر دڕندەكان بێنە سەر خەت.
لەهەمووی قوشمەتر ئەوەیە بەخێوكردنی سەگ و ڕاگرتنی لای هەندێک كەس بووەتە ئاستی بەرزی سەقافەت، بەڵام مانگا ڕاگرتن و مریشك بەخێوكردن نیشانەی دواكەوتووییە .. !
فەرموون سەگپارێزەكانی وڵات ڕۆژانە منداڵ و ژن و خەڵكی تر لەپەلاماری سەگەكان بپارێزن،
لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان چیرۆكەكان دەستپێدەكات ...
محەمەد نوری

Picsart-24-02-23-21-31-09-085