نوێترین

recent

18/09/2025

نەرمین مەعروف،بەغدا سەرپێچی بڕیاری دادگای کردووە.

 






د. نەرمین مەعروف : “بەغدا بە خەرجنەکردنی مووچە سەرپێچی بڕیاری دادگای کردووە”
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق :
بەغداد بە خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا، سەرپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردووە، چونکە پێشتر دادگای باڵا حکومەتی ناوەندی پابەندکردبوو بە ناردنی مووچە و گرێێنەدانی بە هیچ پرسێکی ترەوە.
ئێستا بابەتەکە لەبەردەم ئەنجوومەنی دەوڵەتە، کە ئەنجوومەنێکی سەربەخۆیە وو تەنها ڕا و شیکردنەوە دەکات، ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاش وەرگرتنی بۆچوونەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت نەیتوانی پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر بکات، ئەوا پرسەکە رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێت.
هاوکات ڕووونیکردەوە، نێردرا، ئەوا بەبۆجوونی ئەو بڕیارەکە لە قازانجی هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە لە 21ـی شوباتی ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵی بەغدای پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
پێویستە هەر رێککەوتنێک دەکرێت، تەنها بۆ مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ نەبێت، بەڵکو گرەنتی مووچەی ساڵی داهاتووش بکرێت، چونکە حکومەتی نوێی عێراق پاش هەڵبژاردنەکان کاتی دەوێت بۆ دەرکردنی یاسای بودجە، بۆیە گرنگە لە ئێستاوە داهاتووی مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر بکرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085