نوێترین

recent

14/09/2025

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،رێگەنادەین شوێنی مێژوویی بڕوخێنرێت.

 







شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: رێگەنادەین شوێنی مێژوویی بڕوخێنرێت
ئەستەمە باسی سلێمانی كرابێت و باسی سەرا نەكرابێت، دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارانە لە سەرای سلێمانی پێداگریمانی بۆ پاراستنی زیاتر كرد، هەروەها دوای زیاتر لە هەشت مانگ كاركردن توانرا گەرماوی فاتمەخان لە سەرای سلێمانی بدۆزرێتەوە، لە وێنەیەكی مێژوویی ئینگلیزەكان گومەزی گەرماوی فاتمەخان لە سەرای سلێمانی بەڕوونی دیارە.
دۆزینەوەی ئاسەوارەكان لە سەرای سلێمانی گرنگی مێژوویان هەیە، دڵخۆشم بە دۆزینەوەی گەرماوی فاتمەخان لە سەرای سلێمانی و هەموو هەوڵێك دەخەمەگەڕ بۆ رێگری لە رووخاندنی شوێنە مێژووییەكان.
رێگەنادەین شوێنی مێژوویی بڕوخێنرێت و بكرێتە مۆڵی بازرگانی، تاوانە گەڕەك و خانووە كۆنەكان بڕوخێنرێن بۆ پرۆژەی بازرگانی، هەندێك كەس گوێ‌ نادەن بە مێژوو و ئاسەوار.
دەبێت پلانی تۆكمە هەبێت بۆ رێگری لە رووخاندنی شوێنە مێژووییەكان، بۆ گەڕەكی شێخان پرۆژەیەكی تایبەتەمان داناوە و بەشێوەی كۆن بونیادبنرێتەوە، هەروەها پلانمان بۆ كنە و پشكنینی ناوچە شوێنەوارەكان بەردەوام دەبێت و دژی ئەوەم بەهای مێژوویی بینا و باڵەخانە كۆنەكانی سلێمانی تێك بدرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085