
عوسمان گوڵپی : نەخۆشخانەکان دادەخرێن و نوسینگەکانی فرۆشتنی زەوی جمەیان دێ
هەفتەی داهاتو سەرجەم نەشتەرگرییە گشتییەکان لە نێو نەخۆشخانە حکومەییەکان رادەگیرێت) ئەوە جگە لەوەی باسی نەبوونی پارەی کرد بۆ کڕینی دەرمان و زۆر شتیتر کە هەمووی ئابڕوچون بوو
ئەم قسەیە مانای زۆر گەورەی هەیە، ئەوە یانی هاوڕێیان ئیتر شکستەکانتان ناشارێنەوە، بە ناڕاستەوخۆ پێی وتن ئێوەیەک کە سەرقاڵی پارچەپارچەکردنی زەوی و فرۆشتنین بۆ گیرفانی خۆتان ئەمە ئەنجامەکەیەتی.
لە قسە بێ بنەماکانی وەزیری تەندروستی گەڕێن، باوەڕم بە یەك وشەی نیە و دەشزانم حەزدەکات لە سلێمانی حەبێكی سەر ئيشەی تیا دەست نەکەوێ ئیتر ئەمە عەقڵیەتی حیزبیە بۆ ئیدارەدان،بەلام وەرن گوێ لەو بەڕێوبەرە گشتیە بگرن کە هی خۆتانە و لە حیزبی خۆشتانە.
بلموناسەبە لەم هەفتەیەدا بەرپرسی بۆردی وەربەرهێنانی نوسینگەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبونەوەی کردبوو سەبارەت بە گەشەی وەبەرهێنان، من یەك پەیامم لێ خوێندەوە ئەویش کورت و پوخت پێیان وتین ئێمە کارمان بە وەبەرهێنان و زەویەکانی شار هەیە، نەخۆشخانەکان دادەخرێن یان نا، قوتابخانە دەکرێتەوە یان نا بە جەهەننەم.