نوێترین

recent

04/09/2025

مامۆستایانی ناڕازی، شارەوانی سلێمانی لەدابەش کردنی زەوی دا گەندەڵی کردووە


 






بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا شارەوانی سلێمانی بە گەندەڵی لە دابەشکردنی زەوی تۆمەتبار دەکەن.
پێنجشەممە ٤ی ئەیلول ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایانگەیاند" وەرگرتنی زەوی مافی هەموو فەرمانبەرێکە، بەڵام بەداخەوە لە ساڵانی رابردوو ئەو شوێنانەی لەلایەن شارەوانی دیاریکراوە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرامنبەراندا لە خراپترین شوێنەکانی دورەوبەری سلێمانییە".
مامۆستایانی نارازی دەشڵێن"ئەو زەویانە بە هیچ جۆرێک گونجاو نین و شایانی ئەو نین بدرێنە مامۆستایان و فەرمانبەران".
لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەیان مامۆستایانی نارازی دەڵێن"هەرچەندە شارەوانی بە پاساوی نەبوونی زەوی لە نزیک شاردا ئەو شوێنانەی داناوە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایان، بەڵام لە راستیدا شارەوانی جگە لەوەی جیاوازی کردوە لە نیوان فەرمانبەرەکانی خۆیدا و زەوییە گرانبەهاکانی بۆخۆیان داناوە فێلیشیان لە خەڵک کردوە بە دیاریکردنی شوێنی دوورە دەست".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە لەکاتێکدا هەزاران زەوی لە ساڵانی رابردو و بە ئێستاشەوە لە بەر چاوی شارەوانی پارچە پارچە دەکرێن و دەفرۆشترین بە نرخێکی بەرز شاروانی و بەرپرسانی باڵا چاویان لێ داخستوە".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085