نوێترین

recent

05/09/2025

هاوڵاتیە ئەمریکیەکەی لالەزار وەك بەکرێگیراو ئەرکی مەشقی سەربازی بووە.






 

وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ شه‌وی روداوه‌كه‌ی لاله‌زاردا هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ هاوكاربوه‌ له‌ دروستكردن و مه‌شق و راهێنانی مه‌یدانی به‌گروپی چه‌كداری (هێزی دوپشك) و له‌ئێستاشدا راگیراوه‌ و و یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.

عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاندوه‌، "هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌ ناوی برایان ویڵسن له‌ شه‌وی روداوه‌كه‌ی لاله‌زاردا له‌ 22ی (ئاب/8) ده‌ستگیركراوه‌".

وتیشی، "پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایان ویڵسن دانی به‌وه‌دا ناوه‌، كه‌ خۆی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی كه‌ ئه‌مریكایه‌ هاوكار بوه‌ له‌ دروستكردن و مه‌شق و راهێنانی مه‌یدانی به‌ میلشیایه‌كی چه‌كداری نایاسایی به‌ ناوی (هێزی دوپشك)".ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "وه‌كو كه‌سێكی به‌كرێگیراو ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی بوه‌ به‌و هێزه‌ و به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیركراوه‌ و ئێستا له‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه‌ و یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085