نوێترین

recent

03/09/2025

لێدانی سەربازی دەستی پێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق ڕایناگەیەنێت؛.

 







لێدانی سەربازی دەستی پێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق ڕایناگەیەنێت؛
ئەمریکا و ئیسرائیل، دەستیان کردووە بەلێدانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی عێراق و یەمەن کە سەر بەئێرانن بەڵام لەسەر خاکی عێراقن، ئەویش لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بەشێوازی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی نهێنی.
تائێستا ئەو دوو ووڵاتە تەنها لەماوەی دوو هەفتەدا بەهەماهەنگی سێ ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتیان جێبەجێ کردووە لەناو خاکی عێراقدا، لەهەریەك لەناوچەکانی:
(جرف الصخر)، کە تیایدا ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ جبەخانەی سەربازی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی عێراقی و حوسییەکانی یەمەن بەئامانج گیراون کە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون لەسەر چەند چەکێکی ستراتیژی جۆری (اسلحة ستراتيجية نوعية) لەوانە موشەکی بالیستی مامناوەند مەودا و دورهاوێژ و درۆن.
(ئەبو غرێب)، کە چەند فەرماندەیەکی میلیشیاکانی حوسییەکان و حەشدی شەعبی بەئامانج گیراون.
(دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا)، تیایدا چەند فەرماندەیەکی حەشد کە یاوەری دوو فەرماندەی ئێرانی بوون بەئامانج گیراون.
کۆی ئەم لێدانانە بەنهێنی ئەنجامدراون، وە حکومەتی عێراقیش بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوخۆیی و لەپێناو نەکەوتنی حکومەت و مانەوەی پەیڕەو و سیستمی سیاسی لەوڵاتەکەدا و پاراستنی پێگەی لەڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە ڕایانناگەیەنێت.
بەگشتی؛
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا و ئیسرائیل و لێدانە سەربازییەکانیان لەعێراقدا، شیعە وەك پێکهاتە بەئامانج ناگرێت، بەڵکو هێزە میلیشیاییەکان و گروپە چەکدارە نزیکەکانی سەر بەئێران بەئامانج دەگرێت. وە ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتانە بەردەوامی دەبێت و چڕتر دەبێت ئەگەر هاتوو ملکەچی داخوازییەکانی ئەمریکا نەبن.
ئەم لێدانانە بەشێکە لەئامادەکاری بۆ گەڕێکی تری جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئێران، کە لەکۆتاییدا ئێران تەنها لەسنوری جوگرافی خۆیدا کۆتوبەند و قەتیس دەکرێت.
دەرەنجام؛
- بەهۆی ئەو مەترسییانەوە چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر ناوی هەموارکردنەوە، پرۆژە یاسای حەشدی شەعبیان لەپەرلەمان کشاندەوە لەم قۆناغەدا.
- ئێران، دەزانێت ئەمریکا و ئیسرائیل ئەمجارە سازش ناکەن و وازناهێنن و بەتەواوی کۆتایی دەهێنن بەهەرچی گروپی میلیشیایی و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەیە.
ئەمانە و چەندین پێشهاتی نوێی تر کە لەئایندەیەکی نزیکدا ڕوودەدەن، لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی ئاسایشی نەتەوەییمان سەرجەمیان بەپلەبەندی دەخەمەڕوو.
نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی، مامۆستای زانکۆ

Picsart-24-02-23-21-31-09-085