
Ajansi Wllat زانیاری تایبە بە
ئامادەکاری پێش وەختەی ڕووداوەکەی شاری کەرکوك میدیاکانی حشدی شەعبی عەرەبی وتورکمانی کراوە ، هێرشەکەیان تۆمار کردووە.. هەرئێستا لەمیدیاکانیانەوە هەرێم تاوانبار ئەکەن وئەڵێن بۆیە هێرش کراوەتە سەرفڕٶکەخانەی کەرکوك جوونکە زیانی بۆ هەرێم هەیە ودەستەکەیان ئاشکرایە.لەلایەکی دیکەوە بەهۆی ئەوەی لەئیستادا دەنگۆی ڕێکەوتنی هەرێم وبەغداد لەئارادایە ئەمەش دژی خواستی گروپە میلیشیاکانی ئێر*انە هەربۆیە هەوڵ ئەدەن ڕێکەوتنەکە ئەنجام نەدێت.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەركووک دەڵێت، کاژێر 11:30 خولەکی ئەمشەو سێ مووشەک "کە سەرچاوەکەیان نادیار بوو" لە فڕۆکەخانەکە کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسكێک بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: "دوو لە مووشەکەکان لە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانە و یەکێکیان لە بەشی مەدەنی کەوتنە خوارەوە."
سەبارەت بەو ئاگرەی لە فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: "لەلایەن تیمە پاڵەوانەکانی بەشی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووکەوە کوژێنرایەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "هێرشەکە بووە هۆی برینداربوونی کەسێک بە سووکی و هیچ زیانێک بەر رێڕەوی فڕۆکەکان نەکەوتووە، هەروەها هەموو دامەزراوەکانی فڕۆکەخانە سەلامەتن و سوپاس بۆ خوا. وەڵامدانەوەی خێرا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە پاڵەوانەکانی کەرکووک و ئەو هێزانەی لە دەوروبەری فڕۆکەخانە جێگیرکراون هەبوو، کە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بڵاوەیان پێکرا. هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە و رووداوەکە کاریگەری لەسەر خشتەی گەشتەکان نابێت."