نوێترین

recent

01/07/2025

ڕۆحی کاک نەوشیروان بەوە ئاسودە نابێت KNN دابخرێت.


 





ڕۆحی کاک نەوشیروان بەوە ئاسودە نابێت KNN دابخرێت !!
بەڵکوو ئێوە مانان ھەموو ڕۆژێ لەبن سەری کاک نەوشیروان خیانەت لە بەرنامەو پڕۆژەکانی دەکەن بە درۆو چەواشەکاریەکانتان ڕۆحی ماندووی ڕادەچڵەکێنن ..
ڕۆحی کاک نەوشیروان بەوە ئاسودە ئەبێت ئێوە و دارو دەستەو چواردەورەکەتان مەفحبکەینەوە ...
ئێوە سەبەبی ھەرە گەورەی شکستی گۆڕانن ،
ئێوە کە چەنددین ساڵە کاپتنی مەکۆیەکن لە پارێزگایەکی وەک ھەلەبجە ! چیتان سەوز کرد جگە لە خۆتان !؟ کەشتیەکەی کاک نەوشیروانتان بەرەو کوێ برد !؟
حیساب و کیتابێکی ورد و درشتمان لەڕێیە ...
عەمر باقی بێت دەیکەین ....
ئێوە خائینێکن لە مێژوی گۆڕاندا چەند دانەکی تری وەک ئێوە ھەبووە .
ئێوە لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤ دەڵاڵیتان بۆ حیزب و کەسانی تر دەکرد کە ھاوشێوەی خۆتان خیانەتکاربوون بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان،
نیازی ئەم ھەڵبژاردنەشتان دیارە ، کە بون بە دەڵاڵی حیزبی تازە ھەڵتۆقیوو و خیانەتکار بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان .
ھەر بۆیە شاگەشکەن بە داخستنی کەناڵی کەی ئێن ئێن ،
دڵنیابن ئەو کەناڵە دەکەینەوە بە مۆتەکەی گیانی نەیاران و ناحەزان ،
دەیکەینەوە بەو تۆپخانەیەی کاک نەوشیروان بەردی بناغەی داچەقاند..
ڕێبەند ئەحمەد قادر، هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان

Picsart-24-02-23-21-31-09-085