نوێترین

recent

30/06/2025

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگــرێتەوە.


 




شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆرینەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و مەودای بینینی بۆ پێنج بۆ حەوت کیلۆمەتر کەمکردووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش وتی، شەپۆلەکە تاکوو نیوەڕۆی سبەی بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

دوێنێ  دووشەممە، ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەرییەکەی تاکو درەنگانی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەکەن بەیانی کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە باشوور و خۆرئاوای عێراقەوە هاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەم شەپۆلە لە سبەی سێشەممەوە پلەکانی گەرما پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین هەر یەکە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی گرتووەتەوە و لەماوەکانی رابردووش شارەزایانی کەشناسی باسیان لەوەکردبوو، کە ئەمساڵ چەندین شەپۆلی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085