
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار نوێترین زانیاری ئەوەیە کە میزان موراجەعە بۆ بەشی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی نێردراوە. هاوکات سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت ئاگادار کراونەتەوە کە دەست بكەن بە ئامادەكردنی خشتەی مووچەی مانگی چوار.
فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەستوبرد بکەن لە ئامادەکردنی لیستی مووچە بە سیستەمی ناوەندیی پەیڕۆڵ.
- پێویستە بەزووترین کات سەرجەم یەكە ژمێریارییەكان دەست بكەن بە ئامادەكردنی خشتەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران.
هاوکات سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگاداركراونەتەوە، هەر گۆڕانكارییەك لە مووچەی هەر فەرمانبەرێك ئەگەر هەبێت، دەبێت لەڕێگەی سیستەمەوە بیكەن، بەڵام بە مەرجێك بەڵگەنامەی پێویستیشی هاوپێچ بكەن. بۆ نموونە كەسێك مۆڵەتێكی بێ مووچەی هەبووە و ئەم مانگە دەستبەكار بووەتەوە، دەبێت بەڵگەنامەی دەستبەكاربوونەكە هاوپێچ بكرێت بە پێچەوانەوە داواكارییەكان ڕەتدەكرێنەوە.