نوێترین

recent

24/04/2025

ئەحمەد الشرع:ڕوسیا ئامادەنیە ئەسەد ڕادەستی حکومەتی نوێی سوریا بکاتەوە.

 



ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاربەڕێكەری سوریا ئاشكرایكرد كە مۆسكۆ داواكاریەكەیانی بۆ ڕادەستكردنەوەی بەشار ئەسەد ڕەت كردووەتەوە.

شەرع لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ نیۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرایكرد كە داوای ڕادەستكردنەوەی ئەسەدیان لە ڕووسیا كردووە، بەڵام داواكەیان ڕەت كراوەتەوە.

بەر لە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەلبرۆس كوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵێكی عێراقی وتی، یەكێك لە مەرجەكانی مانەوەی ئەسەد لە مۆسكۆ ئەوەیە كە هیچ چالاكییەكی میدیایی یان سیاسی ئەنجام نەدات.

هەروەها وتیشی كە مەسەلەی ڕادەست كردنەوەی ئەسەد لە ڕوانگەی ڕووسیاوە شتێكی گونجاو نییە، چونكە ئەو مەرجەكانی پەنابەریی پێشێل نەكردووە.

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا، كرێملین پشتڕاستی كردەوە كە بنەماڵەی ئەسەد بە ڕێپێدانی ڕاستەوخۆی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكۆماری ڕووسیا مافی پەنابەرییان پێدراوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085