
پڕکردنەوەى فۆڕمى هەژمارى من لە سلێمانى دەستیپێکردووەتەوە،
ئەوەش دواى رێککەوتنى یەکێتى و پارتى دێت لەسەر پرۆژەکە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، تیمى هەژمارى من گەڕاونەتەوە سلێمانى و 10 هێندەى پێشتر
رۆژانە فۆڕمى هەژمارى من بۆ فەرمانبەران پڕدەکەنەوە.
هەروەها پرۆسەکە هێشتا لەناو فەرمانبەراندایە و بۆ مامۆستایان نەکراوە، بەڵام بڕیارە بۆ مامۆستایانیش بکرێت و
لە چەند مانگى داهاتوودا هەژمارى من بۆ سەرجەم مووچەخۆرانى سنوورى سلێمانى دەکرێت.