نوێترین

recent

24/04/2025

ڕووسیا،چەکی ئەتۆم بەکار دەهێنین.

 





سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا هەڕەشە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات‌و دەڵێت،" هەر هێرشێک بکرێتەسەر ڕوسیا و بیلاڕوسیا، مافی خۆمانە پارێزگاری لە خۆمان بکەین و چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنین ".
سێرگی شۆیگو، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بڵاویكردەوە،" یاسا هەموارکراوەکانی ڕوسیا ڕێگە بەسوپای وڵاتەکە دەدەن بەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەدژی دوژمنان، لەكاتی هەبونی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی 11ی ساڵی رابردوو، ڤڵادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا مەرسومی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەموارکردەوە.
لە 24ی شوباتی 2022 سوپای ڕوسیا هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و تاکو ئێستاش شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لەنێوان هەردولا بەردەوامە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085