
لە بەغدا وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد، وردبینییەکە زۆری ناوێت و بە دوو بۆ سێ ڕۆژ تەواو دەبێت. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچە دەنێرێت و لە کۆتایی هەفتەشدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی سێ لەلایەن شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کران، لە فەرمانگەی ژمێریاریش وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتیی مانگی سێ بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی کە ئەمانە هەرسێ ئەرک و پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لەبارەی مووچە بەرامبەر بەغدا، ئەوەی ماوەتەوە ناردنی پارەیە لە بەغداوە.
ئێستا وردبینیکردن لە لیستی مووچە زۆری پێناچێت، چونکە لیستەکە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردووە.
: ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە و تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو نەگرن، هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو دەبێت و ڕەنگە لە کۆتایی هەفتەدا بەغدا پارەی مووچە بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق خۆیشی چەند ڕۆژێکە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کردووە بۆ فەرمانبەر و خانەنشینانی خۆی.