نوێترین

recent

23/04/2025

بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.





خانەنشینان ئاگادار بکەن؛ بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت:'' دەست كراوە بە پێدانی چەكی پارەی مووچەی شەش مانگی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین بوونە.
لە لێدوانێکدا سادق عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم گوتی، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون، بە پێی یاسای عێراقی 12 مووچەی تەواو لە لایەن بەغداوە وەردەگرن، لەگەڵ شەش مووچەی بنەڕەتی لە فەرمانگەكانی خۆیان لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە.
زیاتر گوتی، ئەو خانەنشینانەی كە مامەڵەكانیان بۆ كراوە و تەواو بووە، دەست كراوە بە پێدانی چەكی مووچەی بنەڕەتیی شەش مانگ بەوان لە لایەن گەنجینەكانەوە، رۆژانە وەجبە وەجبە چەكی بانكی دەدرێتە خانەنشینان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085