نوێترین

recent

29/04/2025

بەتالیۆن بارزان،ڕاگەیەندراوێکی لەسەرکۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە بڵاوکردوە.

 







٩٣٩ بنەگیا بەو کەسانە چێندرانەوە کە بە ڕەگ و ڕیشەوە گیایان دەرهێنابوو.
ئەمڕۆ پاش دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە ڕێژەیەکی زۆر گیای بەهارییان بە ڕەگەوە دەرهێنابوو، دوای کۆکردنەوەی گیاکان، سەرپێچیکاران گەڕێندرانەوە بۆ شاخ و ٩٣٩ بنەگیایان پێ چێندرایەوە کە دەریانهێنابوون.
بنەگیاکان بەهۆی شێوازی هەڵەی دەرهێنانی گیاکانەوە دەرهاتبوون، ئەگەر بە چەقۆ گیاکان بکرێن، وەهایان لێنایێت. هەروەها ئەم بنەگیایانە بۆ فرۆشتن نەبوون بەڵکوو لەگەڵ فرۆشتنی گیاکان لەناودەچوون و نەدەچێنرانەوە، بەڵام خۆشبەختانە گیران و تەواوی بنەگیاکانیان پێ چێندرایەوە.
جێی باسە لە سەرەتای وەرزی بەهار و هاتنی گژوگیاکانی بەهاری بەتالیۆنەکەمان رێنمای تەواویان بۆ چۆنیەتی کردنی گژوگیا بۆ هاولاتیان روونکردبوەوە.
2025/04/28
ڕاگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان


Picsart-24-02-23-21-31-09-085