نوێترین

recent

29/04/2025

ژەنەڕاڵ" لەشەڕدا ژەنەڕاڵ ولەئاشتی و دیالۆکدا مارشاڵ.

 






ژەنەڕاڵ لە ...!
لەشەڕدا ژەنەڕاڵ
لەئاشتی و دیالۆکدا مارشاڵ
لەیەکێتی و یەك وتاری نەتەوەیدا فیلد مارشاڵ
لەسادەیی و بێفیزیدا غاندی.!
لەچون بەگژی داگیر کاردا کاسترۆ
لەڕەوشت بەرزی و ئەخلاقدا ئاپۆچی.!
لەڕوخاندن و تەفرو توناکردنی قەلای سامناکی (دەعەشدا) ناپلیۆن
لەسواری ئەسپدا شۆڕە سوارو سوار چاك
دوا جا رکەئەوم بینی بەسواری ئەسپێکی شێ لەلوتکە بەرزەکانی قەندیلەوە بەرەو دۆڵەکە ئەهاتەخوارێ ڕوی لەڕۆژ بو کە گزنگی هەتاو ئەیدا لە لەغاو و ئاو زەنگی ئەسپەکەی کە ئەتوت ڕەخشی ڕۆستەمە بریقەی ئاو زەنگیەکەی تیشکی ئەهاژوو ..!
بەزەردەخەنە هێمن و ئارامەکەیەوە وتی ها پێنجۆێنی چی تۆی گەیاندە ئەم کێوە بەرزە
منیش بەپێکەنینەوە وتم( ئاپۆچییەتی) !
بەندەش بەسواری بارگیرێك کەلەبەینی دوو بەرزایی کۆپانەکەیدا هەرسەرم دیاربو بەرەو بەرزاییەکان هەڵئەزنام لەبن دارێکی گەورەدا ڕو بە ڕوی یەکبوین پشویەکمان دا هەواڵی هەڤاڵ (...) پرسی وتی هەر ڕاست بڕۆ خۆی دێتە پێشت .
ئاخر کەیەکەم جار لە ساڵی ۱۹۹۲ دا لەخزمەت ئاپۆدا ئەوم دیبو گەنجێکی زرنگی باڵا مام ناوەندی بەکەیف و خۆشیەوە گەواهی نامەی دەرچونی کۆلێژی ئەندازیاری دایە دەست سەرۆك و وتی سەرکەوتو بوم ئاپۆش پیرۆز بایی گەرمی لێکردو هەر ئەو کاتە گەواهی نامەی ئاپۆ چێتی لەو ئاهەنگەدا پێش کەش کرد ئێستا هاتەوە یادم جارێکیش لە (ئاسانسۆرێکدا) لەبارەگا کۆنەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی دوج
چاری کێشەیەك بوین هەر من و ئەو بوین ئاسانسۆرەکە لەپڕ وەستا من کەمێك شڵەژام ئەو وتی خەم ناکا خەم ناکا چشت نابێ چشت نابێ
ژەنەراڵ ئێستا لە پارچەیەکی گرنگی وڵا ت دا لەزەمەنێکی هەستیارو ئاڵۆزدا وەك باڵۆێزی نەتەوەی کورد شار بەشارو وڵات بەوڵات دەفڕێ بۆ دۆینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆکێشە نەتەوەیەتیەکەمان لە لایەکی تریشەوە (ئەحمەدی ناشەرعی) ئاغاکانیان خەریکی پیلانی هێرش کردنن بۆسەر ئیدارەی سەربەخۆیی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بێگومانین کە ئیرادەی نەتەوەیی گەلی کورد لەڕۆژ ئاوا ئەم خەونەگڵا وەش پوچەڵ دەکاتەوە
هەر بژی ژەنەراڵ و هێزەکەی
محمد ئەمین پێنجوێنی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085