نوێترین

recent

20/04/2025

قەیس خەزعەلی: ئەحمەد شەرع بێتە عێراق دەستگیر دەكرێت.

 




قەیس خەزعەلی: ئەحمەد شەرع بێتە عێراق دەستگیر دەكرێت
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی هەق، لە پۆستێكدا لە سەكۆی (ئێكس) نوسیویەتی: بوونی پەیوەندی لەنێوان دوو وڵاتی برا، عێراق و سوریا، پرسێكی پێویستەو بەرژەوەندی هاوبەشی تیادایە.
بەڵام هێشتا زووە بۆ هاتنی سەرۆكی رژێمی ئێستای سوریا بۆ عێراق، چونكە لێكەوتەی دەبێت، ئەگەر یاسا جێبەجێكرا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیردەكرێت، بەهۆی بوونی یاداشتی دەستگیركردن دژی.
لەبەر رۆشنایی ئەوەو كاركردن بە بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان، پێویستە هەمووان پابەندبن بە بڕیارەكانی دادگای عێراق و رێزی بگرن.
قسەكانی خەزعەلی لە كاتێكدایە، لە دوو رۆژی رابردودا، محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبووەوە ئەوەش كاردانەوەی زۆرێك لەلایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێرانی لێكەوتەوە.
پێشتریش سودانی لە كۆربەندی سلێمانی رایگەیاند، بانگهێشتنامەمان ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا كردووە، بۆ ئامادەبون لە كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی، كە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەبچێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085