رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جووتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاراسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره."
وتوشییەتی، له‌پاش په‌یوه‌ندیمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
جارێكى دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێورى و خۆڕاگری جووتیارانى سنوورى سه‌رگه‌ڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دایه.
