نوێترین

recent

18/02/2025

جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كۆبووەوە.


 


جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كۆبووەوە
بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد و لەلایەن بەڕێز فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كرد و لە لایەن بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بە ناوی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆوە بە گەرمی بەخێرهاتنی لە بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كرد، هاوكات سەردانەكەی بەڕێزیانی بەپێویست زانی و لەو رووەوە ڕاپۆرتێكی كورتی دەربارەی ئەركەكانی "كوڕانی كۆماندۆ"ی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ی بۆ بەڕێزیان خستەڕوو.
هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا،جێگری سەرۆكی هەرێم سوپاس و دەستخۆشی لە فەرماندە و فەرماندەکان و کوڕانی کۆماندۆ کرد و رۆڵ و كاریگەری كوڕانی كۆماندۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی داعش و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان بەرز نرخاند، باسی لەوەشكرد ئەو رێبازەی كۆماندۆ كاری لەسەر دەكات پیرۆزە و شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" لەو پێناوەدا خۆێنی بەخشییە خاك و نیشتمان، بۆ ئێمە كۆماندۆ یادگارە شیرینەكەی "ئاكام عومەر"ە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبین.
بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، پرسی یەكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، مەشق و ڕاهێنانەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەكانی پێشمەرگە تاوتوێکرا، هەروەها بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان باسی لێوەكرا لەو بارەیەوە رێنوێنی پێویستی دایە فەرماندەكان.
راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

Picsart-24-02-23-21-31-09-085