نوێترین

recent

18/02/2025

"شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە.

 



"شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە"
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و شەختە لە هەموو ناوچەكان دروستدەبێت.
وتیشی، "پێشتر زوو لە كۆتایی هاویندا ئاماژەمان پێدا كە وەرزی زستانی ئەمساڵ لە پار ساڵ و پێرار و چەند زستانێكی پێشتر ساردتر دەبێت و بەفر بارین باشتر دەبێت لە ساڵانی رابردوو".
باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ وەرزی سەرما زووتر لە زۆرێك ساڵانی پێشتر هات لەناو مانگی 10 و ئەو ماوەیە ئەو سەرمایەی هەبوو بەدرێژایی رابردوو دەگمەنی بوو بۆ ئەوكاتە و هەریەك لە مانگەكانی 12 و یەك و دووش شەختە و بەستن زووقم هەبوون سەرەڕای ناوچە شاخاویەكان لە ناوچە نیمچەشاخاویی و دەشتاییە جیاوازەكانیش.
راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا لە تەواوی ناوچە شاخاویی و نیمچەشاخاویی و تەواوی دەشتاییەكانی خۆرئاوا ئەگەری شەختە و بەستن هەیە لەگەڵ سەرمای توند و و بارینی بەفری زیاتر و بارانبارین تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085