نوێترین

recent

27/02/2025

دەم پارتی: سبەی لە گۆڕەپانەکان بن و پێشوازی لە بانگەوازی سەدە بکەن.




 


دەم پارتی رایگەیاند، ئەگەر هیچ ئاستەنگێک دروست نەبێت، سبەی لە رێگە شاشەی گەورەوە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاودەکرێتەوە، بۆیە داوا لە دانیشتووانی ئامەد و وان دەکات، لە سەنتەری شارەکانیان کۆببنەوە و سەیری پەیامەکە بکەن.
 
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی سبەی (پێنجشەممە) بۆ جاری سێیەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکات.
 
چاوەڕوان دەکرێت شاندی ئیمرالی بانگەوازی رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ خۆیان بهێننەوە.
 
بەپێی دەم پارتی، شاندەکە پێکدێت لە؛ سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085