نوێترین

recent

27/02/2025

دارایی هەریم:ئەگەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی دوو تەمویل نەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویل ئەکرێت




سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمیدیای پارتی راگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی شوبات کە دوێنێ ڕەوانەی بەغدا کرا، گەیشتووەتە دارایی فیدراڵ و ئەمڕۆ ڕێکارەکانی وردبینی دەستیان پێکردووە."

ئاشکراشی کرد: "تیمێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش گەیشتوونەتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەماهەنگی دەکەن."

ئەو سەرچاوەیەی دارایی جەختی کردەوە: "ڕێکارەکانی وردبینیی ئەمجارە جیاوازن و کاتی کەمتری دەوێت، بۆیە هەوڵ دەدرێت ئەمڕۆ نووسراوی تەمویلی مووچەش بکرێت، بەڵام یەکلایی نەبووتەوە ئەمڕۆ تەمویل دەنێردرێت، یان دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."

باسی لەوەش كرد، نووسراوەکانی تەمویل حەوت جۆر نووسراون، خانەنشین بە تەنیایە و فەرمانبەری مەدەنی بە تەنیا و سەربازییش بە تەنیا، بۆ هەر نووسراوێک کاتی دەوێت و بەراورد بە مانگی پێشوو دەکرێت، نووسراوەکان تەواو بکرێن، تەمویل بۆ یەکشەممە دەکرێت.

بۆ مووچەی مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان داوای نزیکەی 958 بۆ 960 ملیار دیناری کردووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085