نوێترین

recent

26/02/2025

بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە 12 کەس شەهیدبون


 


ەئەنجامی زنجیرەیەک بۆردومانی فڕوکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 12 کەس شەهیدبون، کە زۆربەیان هاوڵاتی سڤیلن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای کاتژمێر 3:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 16 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکانی شەدادی و رویشد لە باشوری پارێزگای حەسەکە ئەنجامدا.

ئەوەشیخستەڕوو، لە یەکێک لە هێرشەکاندا بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هەسەدە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار شەڕڤان شەهیدبون، لە هێرشێکی دیکەشدا ماڵێک بۆردومانکراوە کە کۆمەڵێک هاوڵاتی و کرێکاری تێدا نیشتەجێ بوون، بەهۆیەوە شەش کەس شەهیدبون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە باسی لەوەشکرد، لەڕێگای سەرەکی نێوان دێرەزۆر و حەسەکە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی شوانکار کراوەتە ئامانج، لە ئەنجامیشدا دوو شوانکار سەهیدبون.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085

بڵاوکراوەکانی هەفتە