
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تووشی "سه‌رسوڕمان" بووین به‌هۆی پێشنیازێک لەلایەن نوێنەری حکوومەتی فیدراڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە سه‌باره‌ت به هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
پێنجشه‌ممه، 23ـی كانوونی دووه‌می 2025، ماڵپه‌ڕی "بلوومبێرگ" بڵاوی كرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، سه‌ری سوڕماوه لەو گۆڕانکارییانەی لە پلانی پەسەندکراوی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت و دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پلانە پەسەندکراوە له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی نوێ بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كاته‌وه، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ڕاوه‌ستاوه.