نوێترین

recent

22/01/2025

هـەسـەدە وەڵامی دەسەڵات دارانی دیمەشقی دایـەوە.



هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، ئەگەر ئیدارەی نوێی سوریا هێز لە دژیان بەکار نەهێنێت، شەڕ لەدژی حکومەتی نوێی دیمەشق ناکەن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بڵاویکردەوە، رەنگە بانگەوازێک ئاراستەی ئەحمەد شەرع بکەن و داوای دانیشتن و گفتوگۆی دیکەیان لێ بکەن .

ئەوەشیخستەڕوو،" بە زەبری هێز چەک دانانێین، ئەگەریش هێز لە دژمان بەکارنەهێنرێت، ئێمەش چەک بەکار ناهێنین ".

هێزەکانی هەسەدە باسی لەوەشکرد،" لە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا خاڵی ئەرێنیمان بەدەستهێنا ".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085