نوێترین

recent

24/01/2025

پــ٠٠ــە*کـ..ە*کـــ٠٠ـه" بەهانە ئەگرن و ئێمە نەبووین.!



سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكرد، ئه‌و سه‌ربازه‌ى پاسه‌وانى سنورى عێراق به‌هۆى هێرشێكى په‌.كه‌.كه‌وه‌ كوژراون، به‌ڵام میدیاى په‌.كه‌.كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ زانیاریى جیاوازى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌، دوای ئەوەی شەڕو پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی په‌.كه‌.كه‌و سوپای تورکیا لەسنوری شارەدێی باتیفا ڕویداوه‌، سوپای تورکیا بۆردومانی خاڵێکی پاسەوانی سنوری عێراقی کردوه‌و بەهۆیەوە دوو پاسەوان کوژران‌و یه‌كێكى دیکەش برینداربوه‌.
له‌درێژه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌دا هاتوه‌، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا لەچوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ ڕەشکردنی ناوی گەریلا، بۆردومانی خاڵێکی پاسەوانی سنوری عێراقى لەگوندی شیلانی سەربەشارەدێی باتیفای ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ کردوه‌".
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسى ڕۆژنیوز ئاشكرایكردوه‌، "ئەمڕۆ شەڕو پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی په‌.كه‌.كه‌و سوپای تورکیا کە چەندین بنکەو بارەگای سەربازییان لەو سنورە هەیە ڕویداوە، لەوکاتەدا سوپای تورکیا بەهاوەن بۆردومانی خاڵێکی هێزی پاسەوانی سنوری عێراق کە بنکەکەى نزیکی شوێنی پێکدادانەکە بوە کردوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو پاسەوان کوژراون‌و یه‌كێكى دیکەش برینداربوە".
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "پێشتریش چەندینجار سوپای تورکیا ڕاستەوخۆ بۆردومانی هێزەکانی زێرەڤانی لەسنوری پارێزگای دهۆک کردوەو ئامانجیشى ئەوەبوە کە بیخەنە ئەستۆی پە.کە.کە و گە.ریلاکانی، بەمشێوەیەش ناوی پە.کە.کە لەناو گەل‌و خەڵکی سنورەکەو ته‌نانه‌ت عێراقیشدا ڕەش بکەن"

Picsart-24-02-23-21-31-09-085