
ئەوەی دەبێ لە بارەی دیدارەکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە بیزانن
رێبوار کەریم وەلی
1-ئەوەی کە بە یەک فڕۆکە لەگەڵ مەسرور بارزانی چووبێتە تورکیا، راست نییە؛ شاسوار پيش چوونی مەسرور بۆ تورکیا لە بەریتانیا بوو. لەوێ هێلکەوڕۆنیان بۆ کرد!
2- رۆژی چوونی مەسرور بۆ لای ئەردۆغان ئەو لە ئیستانبوڵ یەکدوو رۆژ بوو چاوەڕێی جوابی تورکەکان بوو.
3-هیچ بانگهێشتنامەیەک لە ئارادا نەبووە.
4- مەسرور کە بە واستە ئەردۆغانی دیت، شاسواریش بە واستەی بەرهەم ساڵح و لەسەر پێشنیازی بەرهەم ساڵح بۆ تورکەکان نوح یەڵمازی بینی. بەرهەم ساڵح کە جاران بە شاسواری دەگوت (گەڕوگول)، ئێستا لە پێناو شکاندنی کوڕانی تاڵەبانی و لۆبیکردن بۆ مەسرور و باوکی، بە تورکەکانی گوتووە بیبینن چونکە شاسوار هێزێکی سیاسی و میدیایی گەورەیە و دەتوانێ ببێ بە ئالتەرناتیڤی کوڕانی تاڵەبانی.
5- میدیای نون نون باسی دیدارەکەیان نەکرد، چونکە کەس شاسواری بانگهێشت نەکردبوو و خۆی خۆی دەعوەت کردبوو.
ئێ شاسوار چی بە تورکان گوت؟
1-بافڵ تاڵەبانی کەسێکی حەشاشە، تەوازونی عەقڵی نییە. کوڕانی تاڵەبانی و بەتایبەتیش بافڵ پشتیوانی لە پەکەکە دەکەن و داڵدەیان دەدەن.
2- حزبەکەی ئەو لە رووی سیاسییەوە حاکمی ئەو زۆنەیە و ئەو دەتوانێ ببێتە بەدیلی یەکێتی و هاوپەیمانی تورکەکان.
3- لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەگەر لە رێگەی ئەوەوە بێت ئەوا ئەو دەکاتە پاڵەوان.
تورکەکان چ داواکارییەکیان هەبووە؟
1- دور کەوتنەوە لە بەرەی موقاوەمە و پشتیوانیکردنی پارتی.
2- پێدانی زانیاری لەبارەی جۆری هاوکاریی یەکێتی بۆ پەکەکە.
3- گەمارۆی مێدیایی لەسەر چالاکییەکانی یەپەگە و پەکەکە لە میدیاکانی نون نون.
4- پاڵپشتی یان بەشداریکردن لە کابینەی دەیەم.
5- بەردەوامیی دیدارەکان و تەنسیق.