نوێترین

recent

13/01/2025

حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی نەوتی ناوچەدابڕیندراوەکان هـەڕەشە لەبەغداد ئەکات.




بەپێی مادەی 140 دەستووری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات.
چ پێش ئەم ڕێکەوتە، چ لەو بیست ساڵەی ڕابردوودا، سەرجەم حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە.
ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایانە، نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان و لە چوارچێوەی مادەی 140، داواکاری ڕەوای ئەم ناوچانە دەکات.
بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115 ی دەستوری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی رەها و تاک لایانە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت وگازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوەببات.
هەروەها مادەی 112، ئاماژە دەدات حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت وگازە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکوک و لە ناوچەکانی دەوروبەی هەن.
هەروەها بەغدا پابەند کراوە لە گەڵ هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی ئەو کێڵگە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) رێکبکەوەێت.
حکومەتی هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم رێکەوتنانە بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی بەبەردەوامی لە بەرپرسیاریەتییە دەستووریەکانی خۆی دزیوەتەوە.
وئێستا حکومەتی فیدڕاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت وگاز واژوو بکات بەبێ ئەوەی مادەکانی دەستوور بەگشتی وبەتایبەت هەردوو مادەی 140 و 112، لەبەرچاوبگرێت.
حکومەتی هەرێم بە مافی دەستووری خۆی دەزانێت، بە هەموو ڕێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێ ، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافەدەستوریەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکوک.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
12ی کانونی دووەمی 2025

Picsart-24-02-23-21-31-09-085