نوێترین

recent

12/01/2025

عطا حاجی" دووڕوی لەحاڵەتەوە بۆ شانازیی..

  




شێخ  ڕەزا ئەڵێت:  چەرمی ڕووی هێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێ
                          گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تا قیامەت نادڕێ


.

#مـــــــــــاسك یان دووڕووی" لە کۆمەڵگایی کوردی بەشێك لەکۆمەڵگاکانی جیهان حاڵەتەوە بەرەو دیاریدەو شانازی ئەچیت.

ئەوانەی لەباوەشی خۆشەویستی دۆست وخزم وهاوڕێی جاران دا پەروەردەو گـەورە بووبێت
ئاستمە بتوانێت لەگەڵ مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە خۆی بگونجنێت،

کاتێك کەسێك ئەبینم بەلاوازی ڕاستەوخۆ ئەکەومە ژێر سۆزداری ئەوانەی بە ڕاستی لێمەوەنزیكن شاهیدی ئەوە ئەدەن و لـەبەر ئەمەش باجی زۆرم داوە
زۆرن ئەوانەی هاوشێوەکانی منیان بەهەل زانیوەو هەمووشتێکیان بۆخۆیان بەحەڵال کردووە بەڵام لەخەڵکیان حەرام کردووە ؟

-لـە لەسیاسەت ، دا لەکارکردن ،چەك داری زۆر کـەم لەڕابردوودا ڕووبەڕوی ئەو کێشانە بوومەتەوە
بەڵام ئێستا هەموو کاتەکان لەگەڵ هاوڕێ وهاوپیشەو دۆست وخزم ئەبێت باجی سۆزداری وهەستیاری بدەیت.
کورد ئەڵێت . (ئەمەی خۆم بۆ خۆم بەشی تۆش ئەخۆم) ئەم پەندە لەناو بەشێك لەهاوڕێ وخزم و بەناو دۆست دا بەسەرم من زۆر کـەس هاتووە تائیستاش زۆربەمان باجی جوانی وپاکی ڕابردوو هاوتا لەگەڵ ئەم سەردەمە ئەدەین هەڵە کوشندەکـە ئەوەیە هەست بکەیت خۆت چۆنیت بەرامبەرەکەشت هەمان هەستی تۆی هەیە!!
من هاوشێوەکانی ئێمە یەکەم کەس نیم وکۆتا کەسیش نابم کە باجی (دڵ سافی) بدەین
جاران درۆکردن،قۆڵبڕین. عــەیبەیەكی قەباحەت باربوو لەسەرو دزی وبێ ڕەشتیەوە بوو ...ئێستا کاکی دەوڵەمەند درۆ ئەهۆنێتەوە گێلەکانیش ئەڵێن قسەکانی سیاسەتە وزۆرزانە.
بەداخەوە
ئەوەی نانەکەت ئەخوات هەڵناسێت تاسفرەکەشت نەدڕێت هەڵبەت باجی هەڵەی خۆمانە ئەیدەین کەپێشتر لەناو باوەشی خۆشەویستی هاوڕێ وخزم ودۆستانی خوێنی گەورە بووین
-ئێستاش بەهەمان ڕیتمی جاران مامەڵە لەگەڵ دەورو پشتمان ئەکەین ...بڕوام نیە کەسێك نەبێت باجی ئەمەی نەدابێت.
کەم کەس هەیە قوربانی ئەم سات و جۆرە مرۆڤانە نەبووبێتەوە وزیانی مادی ومەعنەوی نەکردبێت وباجەکـەی نەدابێت.
ئەوەی تۆ لەڕووت نایەو شەرم ئەکەیت بیڵێیت خزم ودۆست وهاوڕێكـەت بەیەقینەوە پێت ئەڵێت وبەسەریش تا ئەسەپێنن! بەشێوەیەك ئەدوێن تەنانەت هەوڵی لەکەدار کردنی کەرامەتیشت ئەدەن!!
ڕاهاتن لەگەڵ ئەم سەردەمەو جۆری کـەسەکان زۆر قورسەو ئەبێت تۆش وەك ئەوان بیت بەردەوازم لەبری قەڵەم جافێك چەند ماسێکكت لەگیرفان بێت. یانی بێ شەرمی گەشتۆتە ئاستێك کەسانێك هەن زۆر بەشانازییەوە باسی دزی قۆڵبڕین وساختەکاریەکانیان ئەکەن
لەگەڵ ڕێزم بۆ خەڵكی باش ئێستا کەسی براوەو سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژێك دەیان سوێندی درۆو ساختە لەگەڵ کەسە نزیك وهاوڕێی ودۆستانی ئەکات .شەویش ئارام ئارام ئەنوێت ! من پێم وایە پارەو ماڵی دنیا هیچ نیە ئەگەر لەسەرەوە ناڵ کرابیت وکەرامەتت لەدەست دابێت؟
هیوادارم هیچ کەسێك لەوانەی بوونەتە قوربانی ڕۆژگار وخەڵكانی دور لەبەهای مرۆڤایەتی هەرگیز ڕێگا بەخۆیان نەدەن ئەوانیش سەرو ماسك هەڵبگرن لەکوێ وە بای هات شەنی خۆیان بکەن باشتروایە تاپێمان کرا چاكـەکار ئـەبین و پێشمان نەکرا خراپەکار نابـین.

ئەوەی ماوە لێرە ئاماژەی پێبدەم کەسانێك هەن کەس نەماوە لەپێناو پارە وماڵی دنیا دڵی نەشکاندبێت بەڵام لەپشتی پارەوە تۆ بەشەڕانی یان دووڕوو تۆمەتبار ئەکات,ئەو جۆرە کەسانە دوو ڕوونین بەڵکو بێ ئابڕوون.لەبەر ئەوە ژیانت لەم جۆرە کەسانە پاك بکەرەوە ئەگەر هەرکەست دەست نەکەوت سەگێك رابگرە.

145



Picsart-24-02-23-21-31-09-085