نوێترین

recent

14/01/2025

دوا ساتەکانی کەوتنی ڕژێمی ئەسەد"



دوا ساتەکانی کەوتنی ئەسەد
لە نوسینی محمد غازی جلالی دواین سەرۆک وەزیرانی
ئەسەدی بچوک
: بەشی یەکەم
سەعات حەفتی بەیانی رۆژی شەمە..
ڕۆژێک پێش ئەوەی بەشار هەڵبێ.
زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا.
هەڵگرتم خوشکەکەم بوو...
گووتی کاکە، سوپای سووری لە شارەکەمان، وا بەرەو دیمەشق پاشەکشە دەکا.!
پێم گووت، بەڕاست؟
گووتی، بەڵێ لیوایەکی دەبابە ئێستا لەناو شار بەرەو دیمەشق دێن.
پێم گووتم، خۆ تەقە لە قونەیتڕە نەکراوە؟ سوپای بۆ لەشارەکەتان ڕا دەکا؟
گووتی کاکە، منداڵەکانم دەترسن، دەڵێن با ئێمەش بەرەو دیمەشق بڕۆین.
گووتم، لەچی دەترسن؟
گووتی کاکە، منداڵەکان دەڵێن خاڵمان سەرۆکی حکومەتە، جەماعەتی تەحریری شام بزانن ئێمە خوارزای موحەمەد جەلالین ڕەنگە، تووشی کێشەمان بکەن.
گووتم خوشکێ...
بەهەموو ژیانم، وەزیر بووبم یان گزیر، زیانم لەبۆ مێروولەیەک نەبووە،
پاشان تۆ ژنێکی بێ وەی، خەڵکی قونەیتڕە باشمان دەناسن کە ئێمە کێین.
پێم گووت، پێم باشترە لەماڵ بمێنەوە، نەک خۆتان ئاوارەکەن.
تەلەفۆنەکەم داخست...
خۆم گۆڕی، چوومە بینایی ئەنجومەنی وەزیران.
لەنووسنگەکەم...
تەلەفۆنم لەبۆ موحافزی قونەیتڕە کرد. کە ماڵی خووشکەکەمی لێیە.
گووتم، لەکێی؟
گووتی، لە دیمەشقم.
گووتم، دەبێ ئێستا بگەڕێیەوە، بینایی موحافەزە، کاری خۆت بکە، دڵنیابە کەس زیانت پێ ناگێنی.
ئەوجارە تەلەفۆنم لەبۆ وەزیری دیفاع کرد.
پێم گووت، خۆ یەک تەقە لە دڕعا و قونەیتڕە لە باشووری سووریا نەکراوە، مەسەلە چیە سووپا پاشەکشە دەکا؟
گووتی ئووستاز، منیش سەری لێ دەرناکەم، سووپا مەعنەویانی نەماوە، کەس فەرمان جێ بەجێ ناکا، دیارە ئامادەی شەڕ نین.
گووتم، رەئیس ئاگاداری دۆخەکەیە؟
گووتی ناتوانم دۆخەکە وەک خۆی نیشانی رەئیس بدەم.
تەلەفۆنم داخست...
وەزیری کارەبا تەلەفۆنی بۆ کردم.
گووتی ئوستاز، ووێستگەی کارەبایی سووریا بە غاز کاردەکا،
غازی لێ ببڕێ، کاتێکی زۆرمان دەوێ تا دووبارە کارەبا بگێڕینەوە بۆ سووریا.
گووتی، فەرمانبەرانی ووێستگەکانی غاز لەبەر ژیان خۆیان، ئامادە نین بچنە دەوام.
وابوو، بەهەر جۆرێک بێ نەمانهێشت غاز لە ووێستگەگانی کارەبا ببڕێ.
نیوەڕۆکەی خووشکەکەم تەلەفۆنی کردەوە.
گووتی، کاکە من و منداڵەکان قونەیتڕەمان بەجێ هێشت، لە ژیانی منداڵەکانم دەترسم.
گووتم، دەچنە کێ؟
گووتی، دەچینە تەڕتووس ماڵی خوشکێکی دیکەمان کە لەوێ دەژیا..
گووتم، خوا ئاگدارتانبی، تەلەفۆنم لێ مەبڕن..
::::::::::::::::::::
: بەشی دووەم
پاش نیوەڕۆی رۆژی شەمە...
لەنووسینگەکەم، خستمە سەر کەناڵی عەرەبیەو حەدەس.
دۆخەکە زۆر بەخێرایی گۆڕانی بەسەر دادەهات.
زەنگی تەلەفۆنی نووسینگەکەم لێیدا...
هەڵمگرت موحافزی حمس بوو.
گووتی ئوستاز، خەڵک لە حمس خەریکە هەڵدێن، دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە.
گووتم، کێن ئەو خەڵکە، چونکە رۆژی پێشتر عەلەوییەکانی حمس و حەما شارەکانیان بەرەو ناوچەکانی ساحیل چۆڵ کردبوو.
موحافز، گووتی زیاتر لە بیست هەزار سەیارە ملی لە رێگا ناوە دەیەوێ حمس چۆڵکا.
موحافزی حمس گووتی...
ئووستاز بۆ ئەوەی پێشڕەوییەکانی تەحریر شام راگرین، داوا دەکەم وەزیری بەرگری راسپێری بە فڕۆکە پردی ڕستن بۆردوومان بکا.
گووتم، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو پێشنیارە نیم، پاشان لەسەر فەرمانی ئەسەد چار وەزیری حکومەت ئەمر لە سەرۆک وەزیران وەرناگرن، راستەوخۆ سەر بە رەئیسن، ئەوانیش وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دەرەوەو ئاوقافن، کە هەر خۆیشی دیاری کردوون.
پاش نیوەڕۆ..
فەرمانم دەرکرد کە حکومەت دەبێ کۆبێتەوە.
وەزیری دیفاع گووتی لە ژووری ئۆپڕاسیۆنم ناتوانم بێم.
وەزیری ئاوقاف خەڵکی ناوچەی ساحیلە رۆژانی پێنج شەم دەگەڕایەوە لازقیە، گووتی چاوەڕێم مەکەن نایێمەوە.
وەزیری دەرەوەش لەبەغدا بوو ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوو.
پێش کۆبونەوەکە...
یەکێک لە وەزیرانی حکومەت کە لە قەسڕ نزیک بوو، هاتە ژوورەکەم.
پێم گووت، رەئیس بۆ نایێتە سەر شاشە قسەیەک بکا، چونکە بڕیاری ئەوەل و ئەخیر لای خۆیەتی.
گووتی، چاوەڕێی پێشنیاری عەرەبەکانە بۆ وازهێنان لەدەسەڵات.
چووینە کۆبونەوەی حکومەت....
پاش تەواو بوونی کۆبونەوە بەمەبەستی وەرگرتنی پشوو گەڕامەوە ماڵ.
خەریکی نان خواردن بووم..
بینیم وەزیری ناوخۆ لە شەقامەکانی دیمەشق بە چەند کامێرایەک خەریکی بەسەرکردنەوەی شەقامەکانی پایتەختە.
وەزیری ناوخۆ...
کاتێک لێداوانی دا گووتی،
دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵە، دڵنیایی دایە خەڵکی شارەکە کە نەترسن، دیمەشق بە دیوارێکی پۆڵاینی بەرگری دەورە دراوە.
لەنان خواردن تەواو بووم، یەکسەر تەلەفۆنم بۆ وەزیری ناوخۆ کرد.
گووتم، چی نوێ هەیە.
گووتی ئوستاز، دۆخەکە زۆر شڵۆقە.
گووتم تازە لێدوانت دا کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵە؟
گووتی بۆ ئەوە گووتم خەڵک نەترسن.
سەعات نێزیک بوویەوە لە دەی شەو...
هەوڵمدا تەلەفۆن بۆ بەشار ئەسەد بکەم....
ژمارەیەکی تایبەتی بەدالەی بەشارم هەبوو لێمدا...
کەسێک هەڵیگرت.
گووتم دەمەوەێ لەگەڵ رەئیس قسەبکەم..
گووتی، خولەکێک بووستە رەئیس لێرەیە.
پاش سەلامکردن بە ئەسەدم گووت،
خەڵک لە حمس بەلێشاو کۆچ دەکەن، ئەوانە خەڵکی حمسن.
بەشار لەقسەکردن زۆرئاسایی دیاربوو.
گووتی...ئمممم...ئەوانە بۆ کوێ دەچن.؟
گووتم، دەچنە ناوچەکانی ساحیل..
گووتم، ئەوانە سبەی پێویستیان بە خۆراک و جێ و ڕێ دەبێ.
ئەسەد گووتی، سبەی...سبەی قسەی لەسەر دەکەین.
تەلەفۆنەکەی داخست...
.
:::::::::::::::::::::::
عەسرەکەی رۆژی شەمه....
کاتێک موحافزی حمس داوایی لێکردم،
بۆ ئەوەی پێشڕەوی تەحریر شام راگرین، بەفڕۆکە پردی رستن بۆردوومان بکەین،
بەڵام من رازی نەبووم بە پێشنیارەکەی.
هەواڵم بۆ هات کە سووپا پردی رستنی بۆردوومان کردووە.
پاش سەعات دەی شەو...
دوای ئەوەی لەگەڵ ئەسەد قسەم کرد، دوو سێ جار تەلەفۆنم بۆ وەزیری دیفاع کرد،
جەڕەسی مۆبایلەکەی دەڕۆیی، بەڵام وەزیر وڵامی نەدەدامەوە.
پێش سەعات ۱۲ی شەو تەلەفۆنم بۆ وەزیری ناوخۆ کرد، لێم پرسی لەکوێی؟
گووتی، ئووستاز لەبینایی وەزارەتی ناوخۆم.
گووتم، چی نووێ هەیە؟
گووتی، تا دوا خولەک وەزارەت چۆڵ ناکەم.
لە ناوەڕاستی شەو...
وردە وردە وەزیرانی حکومەت تەلەفۆنیان بۆ دەکرم، دەیانگووت ماڵ و منداڵمان داوامان لێدەکەن دیمەشق بەجێ بێڵین، رای تۆ چیە؟
بەهەموو ئەو وەزیرانەم گووت،
کە تەلەفۆنیان بۆ کردم، تکایە لە دیمەشق دەرمەچن.
تا کار گەیشتە ئەوەی لەگەڵ هاوسەر و منداڵی بەشێک لە وەزیرەکانیش، ئەوانەی لەنزیکەوە ئاشنایمان هەیە، قسەم کرد وەدڵنیاییم پێدان.
بەڵام ترسەکە ئەوەندە گەورە بوو،
وەزیرانی تائیفەیی عەلەوی، لە دیمەشق هەڵاتن وە بەرگەی چارەنووسی نادیاریان نەگرت.
لە ژوورەکەم دوایی نیوەیی شەو....
پیاسەم دەکردوو، بەدەم جگەرە کێشانەوە تەماشایی کەناڵی عەرەبیەو حەدەسم دەکرد.
سەعات دووی نیووی شەو...
لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە تەماشایی بەردەرگایی ماڵەوەم کرد.
ئەو شەوە هەشت پاسەوان، ئێشکگری ماڵی منیان دەکرد،
وە مەفرەزەیەکی پۆلیسیش خاڵێکی چاودێری لەبەرامبەر ماڵەکەمان دانابوو.
شۆک بووم،
کاتێک پەردەی پەنجەرەم لادا، دەبینم یەک پاسەوان و پۆلیس نەماون، بێ ئەوەی پرس بکەن هەموو هەڵاتبوون.
منداڵەکان کە ئەوەیان بینی زۆر ترسیان،
تکا و ڕجایان کرد کە با ئێمەش هەڵبێین.
گووتم، بمرم بمکوژن لێرە ناجوڵێم، چونکە هەرگیز خۆم بە بەشێک لەو زووڵمەی دەسەڵاتی بەعس و ئەسەد نەزانیووە.
نەک غەدر، قسەیەکی ناشرینو نابەجێم بەکەس نەگووتوە تا چاوەڕێ بم، بێ تۆڵەم لێبکاتەوە.
تەلەفۆنم بۆ ئەو عەمیدەی موخابەڕات کرد، کەفەرماندەی پاسەوانەکانی من بوو،
پێم گووت کوا پاسەوانەکان؟
گووتی، ئووستاز هەموو شت کۆتایی هات، ئەوەی سەیارەی حکومی پێ بوو هەڵات، کەس لە دیمەشق نەما.
دە دەقەی نەبرد وەزیری ناوخۆ تەلەفۆنی کرد...
گووتی، دکتۆر هەموو شت کۆتایی هات، تکات لێدەکەم زوو خۆت و منداڵت دیمەشق بەجێ بێڵن.
گووتی. من ئێستا وەزارەتی ناوخۆم جێهێشت وا بەرەو ساحیل دەڕۆم.
سوپاسی پەرۆشی وەزیری ناوخۆم کرد.
تەلەفۆنەکەم داخست..
بەهەمان ئەو ژمارەی سەعات دەی شەو لەگەڵ ئەسەد قسەم کرد،
چەند جارێک پەیوەندیم بەکۆشکی کۆماری کرد،
جەڕەس دەڕۆیی...کەس نەبوو ووڵام بداتەوە...
زانیم هەموو شت کۆتایی هات...
پاش بیرکردنەوەیەکی قوڵ...
بەچاکم زانی کەدەبێ یەکێک لەو دەسەڵاتە، جورئەتی ئەوەی هەبێ بۆ گەلی سووریا قسەبکا.
بانگی کچەکەم کرد...
ئەو فۆتۆگرافەرە، پێم گووت خۆم دەگۆڕم. ووتارێک بۆ گەلی سووریا دەدەم، وێنەم بگرە.
بەخێرایی خۆم گۆڕی..
لەسەر مێزێک بە قەڵەم و کاغەزێک چەند سەردێڕێکم نووسی.
چوومە بەردەمی کامێرایی کچەکەم، دەستم بە ووتاردان کرد.
داوام لەگەلی سووریا کرد، موڵک و ماڵی دەوڵەت بپارێزن، من دیمەشق جێ نایڵم لێرەم.
دەست بەجێ کچەکەم لە پەیجی خۆم بڵاوی کردەوە.
پێنج خوولەکی نەبرد..
ووتارەکەم ووەک بۆمب لە ئیعلامی هەموو دوونیا تەقیەوە...
بەگوێ لێ بوون لەووتارەکەم، خەڵکی دیمەشق بێ ترس رژانە سەرشەڤامەکان...
........................................
دکتۆر...موحەمەد غازی جەلالی
دوا سەرۆک وەزیری ماوەی حوکمڕانی ئەسەدی بچووک..
وەرگێران: ڕەمزی سەید کەریم
Picsart-24-02-23-21-31-09-085