
نافەرمی"
دانوستانەکانی تیروریستانی تەحریری شام و هێزەکانی سوریایی دیموکرات
.
مەرجەکانی تەحریری شام :
1- هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی لە وەزارەتی بەرگری
2- بڕیارە سەروەرییەکانی حکومەتی دیمەشق
3- پێدانی مافە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان بە کورد و ئیدارەی لامەرکەزی
4- نەوت: 80% بۆ دیمەشق و 20% بۆ ئیدارەی خۆسەر
هێزەکانی سوریایی دیموکرات هەموو ئەم مەرجانەی ڕەتکردەوە
مەرجەکانی هێزەکانی سوریایی دیموکرات:
1- بەڕێوەبردنی هەمەلایەنەی لامەرکەزی هەرێمەکانیان
2- چوونە ناو وەزارەتی بەرگری وەک فەیلەق یان فیرقە واتە مانەوەی بلۆک لەناو وەزارەتی بەرگری
دەیەوێت 50%ی نەوت و غازەکە ئیدارەبکرێت
ڕێکەوتن لەگەڵ جۆلانی و پەیوەندیکردنی هێزەکانی هەسەدە بە وەزارەتی بەرگری سوریا بەواتای چەک دانان نایەت بەڵکو مامەڵەیەکی ژیرانەیە بۆ خۆ پاراستن لە گۆڕانکاریە نادیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست, هێزەکانی هەسەدە هەر وەک خۆیان دەمێنەوە و هەر لەو ناوچانە دەمێننەوە کە ئێستا لەژێر دەستیاندایە تەنها دەبنە هێزێکی فەرمی سوپا هاوشێوەی پێشمەرگەی کوردستان کە بەشێکە لە وەزارەتی بەرگری عێڕاق