نوێترین

recent

02/01/2025

هەسەدە: لە باشووری منبج شکستمان بە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان هێنا.


 

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، هێزەکانیان بەرەنگاری چەند هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوونەتەوە لە گوندەکانی عەتشانە و مەستاحە لە باشووری منج و شکستیان بە هێرشەکەیان هێناوە و دەیان ئەندامی ئەو گرووپانە کوژران و بریندابوون.

ئاوێنە: ئەنجوومەنی سەربازیی منبجی سەر بە هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە گوندەکانی عەتشانە و مەستاحەی باشووری منبج بەرەنگاری هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوونەوە و شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە شارۆچکەی ئەبوقەلقەلیش، هێزەکانمان بەرپەچی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانیان دایەوە و زرێپۆشێکیان لە جۆری 'بی ئێم بی' لە دەوروبەری گوندی عەلوش تەقاندەوە و دەیان چەکدار کوژران و برینداربوون

Picsart-24-02-23-21-31-09-085