
شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە له دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبووەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکەی شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق بەڕێوەچووە.
سەرچاوەیەک لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، زیاتر لەبارەی سەربازییەوە گفتوگۆ کراوەو کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووەو ڕێککەوتوون درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.