نوێترین

recent

06/12/2024

ئەگەری کودەتا لەدیمەشق پایتەختی سوریا لەئارادایە.

 


سوپای سوریا بە تایبەتی لە دوێنێوە بەرەو هەرەس دەڕوات و گرنگترین شارەکانی وەکو حەلەب و حەما و وا خەریکە حومسیش لەدەست دەدات. بەپێی لێدوانەکانی دەستەی تەحریری شام، ئاراستەی هێرشەکانیان بەرەو دیمەشقی پایتەختە. بۆیە لێکدانەوەی ئەم دۆخە وا دەردەکەوێت کە ئەگەر هێزە پشتیوانەکانی سوریا فریای رژێمەکەی ئەسەد نەکەون، سوپا ورەی بەرگری نەماوە. بەڵکو لە لێواری هەرەسدایە.
لە دۆخێکی ئاوادا کە باردودۆخی ئەمنی بەو جۆرە بێت و سوپاش هەرەس بێنێت، سوپای سوریا مێژوی هەیە لە ئەنجامدانی کودەتادا و توانای کودەتای هەیە.
حزبی بەعس، لە ماوەی ساڵێکدا دوو جار کودەتای کردوە، جارێک بەعس و جارێک حافز ئەسەدی هێنایە سەر دەسەڵات. بۆیە یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان ئەوەیە سوپا یان بە رێککەوتن بەشار ئەسەد دوربخەنەوە، یان بە کودەتا رژێمەکەی بگۆڕن. ئەگەر کودەتا بکرێت و سەرکەوتوو بێت، دور نیە ئەوانەی کودەتاکە دەکەن گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بکەن. لە حاڵەتی وادا ئەمریکا و تورکیا رۆڵی کاریگەریان دەبیت.

بە کورتی، چارەنوسی رژێمی بەشار ئەسەد لە دەستی ئێران و حەشدی شەعبی عێراقە. دەرکەوت روسیا تەنها شەڕی لاوەکی بۆ ئەسەد دەکات، دوریش نیە روسیا بێلایەنی خۆی لە شەڕەکەدا رابگەیەنێت، چونکە دەمێکە کێشە لە نێوان روسیا و بەشار ئەسەد هەیە بۆ بەڕێوەبردنی سوریا. شرۆڤەی پەیجی چاودێر
Picsart-24-02-23-21-31-09-085