نوێترین

recent

06/12/2024

پارتی لەبەغداد باسی جاشایەتی ئەکات.!




بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " هەقە خەڵكی كوردستان دەمی ئەو جاشانە دابخەن كە لە كوردستانن و هەمیشە دەڵێن بەغدا تاوانی نییە و حكوومەتی هەرێم كێشە دروست دەكات".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا شوان محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " هەقە خەڵكی كوردستان دەمی ئەو جاشانە دابخەن كە لە كوردستانن و هەمیشە دەڵێن بەغدا تاوانی نییە و حكوومەتی هەرێم كێشە دروست دەكات چونكە پرۆژەی هەموارەكەی یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتبوو، سەرجەم لایەنەكان و هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێك كەوتبوون، كە چی لیژنەكە پەشیمان بوونەوە و كێشەیان دروست كرد".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژە بەوە دەكات، محەمەد شیاع سوودانی، هات بۆ پەرلەمان، داوای كرد هەمواری یاسای بودجە تەواو بكەین، ئەوەش هۆكارێكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەدڵنیاییەوە لیژنەی دارایی كێشەی بۆ هەموارەكە دروستكرد و خوێندنەوەكە نەكرا و هەوڵێكیش هەیە ئەو هەموار بخرێتە دوای پشووی یاسادانانی پەرلەمان كە دەكەوێتە ساڵی نوێوە.
دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی هەمواری یاسای بودجە لەلایەن سەرۆکی لیژنەی داراییەوە گفتوگۆی لەسەر دواخرا، فراكسیۆنە كوردییەكان وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە لابردنی پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاساکە بایکۆتی کردو، دانیشتنی پەرلەمان بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085