نوێترین

recent

07/12/2024





کێشـەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکـان و چارەسەرێکی گونجاو
-ئەم ڕۆژانەی دوایی بڕیاری دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەرکرا.
-سەرەتا ئەمە کارێکی باشە، بەڵام تەویقتـەکەی نەگونجاوە، لەهەمان کات دەست بەسەرا گرتنی موڵکی هەرهاوڵاتیـەك ئەچێتە قاڵبی داگیرکاری وهیچی کەمتر نیە لەداگیرکاری زەوی وشاخ ودەشتاییەکان کەمووڵکی خەڵكن ومافیا ئاسا دەستی بەسەردا گیراوە ولەلایەن بازرگانە هاوبەشەکانیان باڵەخانەی تێدا ئەکەنەوە بەوەرەقەیەك ئەبنە ملیۆنێر
پێویستە ئێمە بگەڕێیینەوە بۆ سەرەتا ئەم ئۆتۆمبێڵانە چۆن داخڵی ناو هەرێمی کوردستان کراوە.! هەموومان ئەزانین بەڕێگایی یاسایی داخڵی کوردستان کراوون باج وگومرگیان لێ دراوە بەحکومەتی هەرێم بەکوالیتی کۆنترۆڵ یان بەهەرشێوەیەك بێت بەئاگاداری دەوڵەت داخڵ کراوون-
-لەوە گەرێن کەئەمەی ئەکرێت فەزاحەتێکی دیکـەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
لەکاتێك دا مووچەی خەڵکیان پێ نادرێت لەهەمان کاتیش هەڕەشە لەکارمەندەکانیان ئەکـەن ئەگەر دەوام نەکەن فەسڵ ئەکرێن،..!ئەمەش بەهەمان شێوە ئەو پەڕی نائەخلاقیە بۆ ئەو فەرمانگانەی بەزۆرەملێ دەوامی بێ مووچە بەخەڵك ئەکەن..
لەلایەکی تریشەووە فەرمانگەی دیکە هەن کەبەڕێوەبەرەکانیان زۆر بەڕێزن ومواعاتی زروفی کارمەند ئەکەن وغیابیان نادەن وەیان فەسڵیان ناکەن.
چارەسەری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان:
یـەکەم: ئەگەر هەر ئۆتۆمبێلێك لەناوەڕاست کرابێت بەدووکەرتەوە هیچ مافی ئەوەی نیە بچێتە سەرشەقام،لەم حاڵەتە ئەبێت دەوڵەت لێیان وەربگرێتەوە و قەرەبووی خاوەنەکەی بێ کەم وکوڕێ بکاتەوە.
دووەم: ئەو ئۆتۆمبێڵانەی تەنها سەقفەکانیان لێ کراوەتەوە ئاساییەو ئەتوانن ئارم یان هەرشتێكە بۆیان بکرێت چوونکە ئێمە سەیارەمان هەبووەو لەکۆن دا سەقفی بڕاوەتەوە بەڵام ڕائید ئۆف نەکراوە واتە سەقفێکی تریان لەسەر داناوەو خراوەتەوە ،سەرشەقام یان ئەگەر ئەوانەش مەرجی سەرشەقام یان نیە بەهەمان شێوەی بڕاوەکان خاوەنەکانیان وەك خۆی قەرەبوو بکرێنەوە چوونکە ئەوانەی کڕیوویان هیچیان قاچاخچی نین وبەقاچاخ ئامدیویان نەکردوون.
جگە لەم دوو چارەسەرە حکومەت هەر ئیجرائاتێك بەرامبەر خاوەن ئەو ئۆتۆمبێڵانە بکات، هیچی لەگیرفانی بڕێ کەمتر نیە.زۆربەی خاوەنەکانیان خەڵکی کەم دەرامەتن. ناکرێت دەستی بەسەردا بگریت وبڵێی قەرەبوشت ناکەمەوە ئەمە توڕەیی خەڵك زیاتر ئەکات دوونیە تەقینەوەی جەماوەری بەدوای خۆی دا بهێنێ..
-لەکاتێك دا مووچەنیە وگوزەرانی خەڵك لەئاستێکی زۆر خراپ دایە، عەیبەیەکی گەورە لەم کاتەدا دەست بۆ ئەم جۆرە شتانە ببرێت. چەند ساڵ پیش ئێستا بۆ ئەم بڕیارە دەرنەچوو؟ خەڵك ئەزانێت دەوڵەت داخڵی کردووە واتە هەڵەگەورەکە حکومەتە نەك خەڵك، بۆیە ئەبێت دەوڵەت باجی ئەم هەڵە زەبەلاحەبدات کە ڕێگری نەکردووە لەهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو بڕواوەو قەڵب کراو
بەئومێدی ئەوەی حکومەت و بەتایبەت وەزارەتی ناوخوۆ بەبڕیارەکەیان دابچنەوە تەنها ئەم دوو چارەسەرەش هەیە، وەلێ ئەگەر لەسەر بڕیارەکەیان سوربن وبەزۆرەملێ دەست بەسەر ماڵ وموڵکی خەڵك دابگرن کارەسات بەدوای خۆی
دائەهێنێت
07/12/2024








Picsart-24-02-23-21-31-09-085