ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، دەبێت حکومەتى هەرێم
کورتهێنانى مووچە پڕبکاتەوە و نابێت هیچ مووچەیەکى ئەمساڵ بفەوتێت.
د. جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، بەغدا 760 ملیار دیناری بۆ مانگی 10 رەوانە کردووە و پێویستە هەمان بڕ بۆ هەر یەک لەمانگەکانی 11 و 12ش رەوانە بکات و حکومەتی هەرێمیش ئەو بڕە کورتهێنانە پڕبکاتەوە، یاخود داهاتی ناوخۆ رادەست بکات و بەغدا ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە.
دەشڵێت، ناکرێت خەڵک بکرێتە قوربانی ناپابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم و دەبێت حکومەتی هەرێم کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە.
