 
زا بخودێ!
رێبوار کەریم وەلی
بافڵ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكەی رایگەیاندووە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی (27) كورسی بەدەستدەهێنێت.
*
بۆ سکانداڵە!؟
*
هەر دوا بەدوای ئەوە دەڵێ جیاوازی كورسیەكانی یەكێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەنیا (10) كورسی دەبێت. مانای وایە پارتی 37 کورسی دێنێت!
*
زا بخودێ قەت شتی وام نەدیتووە کە حزبێک ئیدیعای وەرگرتنەوەی پایتەخت و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی بکات، موسبەقەن شکستی خۆی و سەرکەوتنی لایەنی بەرامبەری رابگەیەنێ!
*
بەڵێ زا بخودێ ئەگەر جاران پارتی 11 بە سفر لە پێشەوە بوو، ئێستا بوو بە 10 بە سفر!
*
زا بخودێ دەڵێی ئەنجامەکان لە ئێستاوە دیاریکراوە و بەس موسادەقەی کۆمیسیۆنی ماوە.
*
زا بخودێ هەڵبژاردنی پێشوو 45 کورسییان لەسەر سینیی زێر پێشکەشی پارتی کرد، ئێستاش کە پارتی 30 کورسیشی مسۆگەر نییە، ئێوە 37 تان بۆ حازر کردووە!
*
زا بخودێ ئەوە نائومێد کردنی خەڵکە و هەڵبژاردن لای ئێوە سەفقەیەکە بۆ ئیمتیازاتی داهاتوو.
*
زا بخودێ ئەوە واڵا کردنی دەستی خۆتان و پارتییە بۆ تەزویر و دواتر رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
*
زا بخودێ تە نەدیت!
 
                         

 
 
 
 
 
 
