نوێترین

recent

09/09/2024

بڕیار لەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت دەدەرێت.

 


تەیف سامی لەهەولێرە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە مووچە و لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت وەک پرسی سەرەکی و بە تەواوی یەکلا بکرێتەوە، هاوکات بڕیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشتیشەوە دەدرێت.
هاوکات، بەغدا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە لە ئامادەکردنى لیستى مووچەدا سەرنج و تێبینیەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن و هەرێم ئەو ٣٠ هەزار ناوەى زیادى کردووە لایبات لە لیستەکەدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی هەناردەی نەوت و رادەستکردنی داهاتەکان دەکرێت بە بەغدا، کە بەگوێرەی ماددەی ١٣ـی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـی عێراق دەبوو حکومەتی کاربەڕێکەر سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات و دواتر عێراق ٥٠٪ی داهاتی نانەوتی بۆ دەگەڕێنێتەوە، بەڵام هەرێم داهاتەکانی رادەست نەکردووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی خەرجی و دەروازە سنوورییەکان و باج دەکرێت و لە سەرجەم ئەو بابەتانەدا عێراق چاوەڕوان دەکات بگاتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هەرێمدا.
بەدەر لەو مەرجانەش بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانکی بکرێت و چیتر مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە پارە وەربگرن و مووچەکانیان بخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085