نوێترین

recent

08/09/2024

بەپەلە" ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە.

 



بەپەلە..
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە PDK بەڕێوەی دەبات دەڵێت : بەبڕیاری سەرۆکی یەکێتی ئەندامەکەی دیموکرات ڕادەستی ئێران کراوەتەوە
∎ ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
∎ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە.
∎ ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
8ی ئەیلوولی 2024
Picsart-24-02-23-21-31-09-085