 
دوای کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبی کێشە بنێرێت.
ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ڕابردوو، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا چەند ڕێککەوتنێک کراو و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: لە بەرهەمی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە تا کۆتایی ساڵ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام دەبێت. هێمن میرانی ئاماژەی بە ئەوەش دا حکومەتی هەرێمی كوردستان کوردستان تا سەری ساڵ بایۆمەتری و هەژماری من تەواو دەکات.
 
                         

 
 
 
 
 
