 
مەسرور بارزانی، چۆن شاندی عێراقی بێدەنگ کرد؟
بوار زانیویه‌تى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ردووك شاندى وزارى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له رۆژانى یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتێك له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا قسه‌ى كردووه. رووى له شانده‌كه‌ى عێراق كردووه و وتوویه‌تى: ئێمه نامانه‌وێ خێرمان پێبكه‌ن یان ستەممان لێبكه‌ن. به‌ڵكو به پێى ده‌ستوور مافه‌كانمان پێبده‌ن.
بوار زانیویه‌تى، به توندى قسه‌كردنى مه‌سرور بارزانى له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بۆ شاندى هه‌ردوو لا جێگاى سه‌رنج بووه و له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌كانیش مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌ى خستووەته‌روو: كه ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر به یاسایى و رێك و پێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌راورد به ده‌روازه سنوورییه‌كانى دیکەی عێراق.
مەسرور بارزانی، رووى قسه‌کانى ئاراسته‌ى شاندى عێراقى بووەو پێی وتوون كه ئه‌گه‌ر ئه‌تانەوێت قسه له‌سه‌ر شه‌فافییه‌تى ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق بکەن، دەبێت  یه‌كه‌مجار لیكۆلێنه‌وه ده‌روازه سنوورییه‌كانى خۆیان بكه‌ن.
دواى قسه‌كانى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان، لە کۆبونەوەکە شانده‌كه‌ى به‌غدا ئه‌و دۆسییه‌یان داخستووه و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى كێشه‌ى نا شه‌فافییه‌تى هه‌یه و له هى هه‌رێمى كوردستان باشتر نین به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له نێوان سنوورى عێراق و ئێرانه.
بوار زانیویه‌تى، شانده‌كه ویستوویانه قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانى ده‌روازه‌ى سنوورى پاشماخ بكه‌ن له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و یه‌كێتیى، به‌ڵام سه‌رۆكى حكومه‌ت رێگه‌ى لێ‌گرتوون.
تایبەت بوار
 
                         

 
 
 
 
 
