لاهور شێخ جەنگی: ئێمە هاتوین دەسەڵات بگرینە دەست.
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، لە چەند لێدوانێكدا لە پێنجوێنەوە
-لە 32 ساڵی رابردودا هەڵبژاردنێكی وا چارەنوسساز بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتۆتە كایەوە. جیاوازییەكەی ئەوەیە دەسەڵاتێك هەیە لە دەرەوەی دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی كە لە بەغداوەیە.
-یەكێتی هەر لە ئێستاوە پارتی كردوە بە برای گەورەی خۆی و دەڵێت، پارتی 10 كورسی لە ئێمە زیاتر دەهێنێت. ئێمە هاتوین دەسەڵات بگرینە دەست.
-ئەوانەی ناچن دەنگ بدەن، وەك وایە دەنگیان دابێت بەم گەندەڵكارانە.
-ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە لە 32 ساڵی رابردودا، چونكە دۆخەكە لەدەست پارتی و یەكێتی دەرچوە.
-ئێستا سەردەمەكەی جیاوازە، ئەو هێزەی لەدەست پارتی و یەكێتیدا بو، ئێستا لای بەغدایە، ئێمە دەبێت ئەو هێزە بەكاربهێنین بۆ گۆڕانكاری.
-لەسەدا 73ی خەڵك دەنگی نەداوە، ئەو لەسەدا 73یە، لەسەدا 20ی بچن بۆ دەنگدان، پارتی و یەكێتی بچوك دەبنەوەو هێزی تر و لایەنی تر دەسەڵات دەگرێتە دەست.
-پارتی و یەكێتی ناتوانن دەسەڵات تەسلیم نەكەن، تەسلیمی ناكەن چی دەكەن، مادام پارەی میللەت لە بەغدایە، هێز لە بەغدایە، موچەی پێشمەرگە و زێرەڤانی ئێستا لە بەغدایە، سەردەمی بەكارهێنانی هێز بەسەرچو.
