سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی "فەزیحەیەکی گەورەی پارتی" ئاشکرادەکات و وینەی زەوییەک بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەێنێت، "ئەم زەویەی كە ئێستا مە*سرور با*رزانی ٣ بیناو چەند هۆڵێكی تێدا دروست كردوە و دەیەوێت دوای هەڵبژاردن بیكاتە ئۆفیسی خۆی، موڵكی گشتی بوەو هی حكومەتی هەرێم بووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ خۆیان تاپۆیان كردۆتە سەر پارتی و دوایش بە یەك ملیار دۆلار حكومەت لە پارتی دهكڕێتهوه!!"
دەشڵێت، "ئەم زەویەی لە خوارەوە وێنەكەیم داناوە زەویەكی گرانبەهایەو نرخەكەی یەك ملیار دۆلارە موڵكی گشتی بووە، و پێش ٣١ی ئاب هی حكومەتی هەرێم خۆی بوە، دواتر پارتی هاتون تاپۆیان كردوە لەسەر دەزگای وەبەرهێنانی دارایی پارتی و دوايی هەر خۆیان هاتون بە یەك ملیار دۆلار لە پارتی دهكڕنهوه بۆ حكومەت دواتریش مەسرور دهیكات بە بارەگای خۆی و دوای هەڵبژاردن دەیەوێت لەوێ دەوام بكات و بیكاتە ئۆفیسی خۆی له ههولێر."
ئاماژەی بەوەش کرد، " ویژدانی كێ ڕەوایە حكومەت لە بری پاراستنی موڵكی گشتی و سەروماڵی هاوڵاتیان خۆی یاری بە موڵكی گشتی بكات و لە یەك پارچە زەویدا لە نێوان خۆیاندا یەك ملیار دۆلاری لێ بخۆن."
"زەویەكە هەر هی حكومەت بوە لە ئەسڵدا كەچی ئەم حكومەتە هاتوە زەویەكەی خۆی له خۆی كڕیوەتەوە بە یەك ملیار دۆلار ."، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی وا دەڵێت.
بە پێی سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، تەندەری دروستكردنی بیناكان پارتی هەر داویەتیەوە بە كۆمپانیایەكی خۆیان ئەویش لەسەر داهاتی گشتی و بەپارەی حكومەت. و
زەویەكە دەكەوێتە سەر شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر بەرامبەر لقی ٢ ی پارتی.
