نوێترین

recent

16/07/2024

بەغدا مووچەی هێزەکانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەناى بڕیوە


غالب محەمەد ڕایگەیاند، بری ٢٦ ملیار و ٧٩٠ ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی دوو مانگى هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان هەیە، بەغدا نەیناردووە، دەشڵێت، ئەو پارەى نەنێردراوە مووچەى هێزەكانی ڕۆژ، كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لە ئەستۆیە لە هەرێم و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایە، كە دژ بە خۆپیشاندان بەكار دەهێندران.

ئاوێنە: غالب محەمەد، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق لەبارەى بڕینى مووچەى هێزەکانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەنا لەلایەن عێراقەوە، لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

غالب محەمەد ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەكات، بری ٢٦ ملیار و ٧٩٠ ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان درووست بووە، بەغدا نەیناردووە.

دەشڵێت، ئەو پارەى نەنێردراوە بودجەی هێزەكانی ڕۆژ، كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لە ئەستۆیە لە هەرێم و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایە، كە ماوەیەك دژ بە خۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا.

باسى لەوەشکردووە، ئێستا دەبێت بۆ خەڵك و هێزە ئەمنییەكان دەركەوتبێت، کە ئەم هێزانە لە بودجەی هەرێم پارەیان پێ دەدرێت و خەریكی پاراستنی بنەماڵەی بارزانى و هێزەکانى تورکیان.

لە کۆتایدا وتویەتى، بەهۆی بندیوارەكان و ئەو هێزانەوە هێزی ڕاستەقینەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانى دیکە بێ موچە بوون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085