نوێترین

recent

16/07/2024

پێشتر خەڵکانێک دەنگیان دەدا و دەبوونە هۆی لاسەنگی سیاسی، ئەمجارە ناتوانن دەنگ بدەن


"پێشتر خەڵکانێک دەنگیان دەدا و دەبوونە هۆی لاسەنگی سیاسی، ئەمجارە ناتوانن دەنگ بدەن"

د.رێواز فایەق، سەرۆكی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هەندێك ئاماژە هەن، كە ڕەنگە نەخشەی سیاسی ناو هۆڵی پەرلەمان ڕەنگە جیاواز بێت لە خوولی پێنجەم بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددەیەی هەموو هەرێمی كوردستانی كردبوو بە یەك بازنەی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەش، كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنەكە ئەنجام دەدات و بە سیستمی بایۆمەتری خەڵك دەچێت بۆ دەنگدان.

باسی لەوەشکرد، ڕەنگە خەڵكانێك هەبووبن پێشتر دەنگیان داوە و بوونەتە هۆی ئەوەی لاسەنگی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن، ئەمجارە ناتوانن دەنگ بدەن و ئەو لاسەنگییە دروست بكەن.
وتیشی، “كورسی پێكهاتەكان هەموو جارێك ئەو لاسەنگییە سیاسیە و زۆرینەیەی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دروست دەكرد، چونكە ڕاستە پارتی دەبووە خاوەنی زۆرترین كورسی لەناو پەرلەمان، بەڵام خاوەنی نیوە+1 نەبوو بەڵكو ئەوان ئەوەیان بۆ دروست دەكرد”.

د. ڕێواز جەختی كردەوە، ئەم پڕۆسەیە ڕەنگە نەخشەیەكی نوێ‌ بهێنێتە ئاراوە، بەڵام بە مەرجێك خەڵك بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆیە ئەگەر خەڵك بچێتە سەر سندوقی دەنگدان نەخشەی سیاسی ناو هۆڵی پەرلەمان بەپێی هەموو ئاماژەكان دەگۆڕێن، بەڵام ئەگەر خەڵك نەچێت بۆ دەنگدان پێشبینی گۆڕانكاری زۆر گەورە ناكەم”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085