نوێترین

recent

16/07/2024

میدیای ‏پارتی ‏بەفەرمی ‏هێزێکی ‏چەکداری ‏کوردی ‏تۆمەتباردەکات

دەقی بڵاوکراوەکەی میدیای پارتی

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەو بۆمبەی بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە كەلار تەقییەوە لەلایەن پەكەكە دانراوە. 

 دوێنێ بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێكی ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی تەقییەوە و لە ئەنجامدا پاسەوانێكی زامدار بوو، ئەمە لەكاتێكدایە كە بەرپرسەكەی پارتیش لەكاتی ڕووداوەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوو. 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 15-7-2024، پەكەكە لەرێگەی بۆمبی لکێندراو، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای حیزبیان لە کەلار کردە ئامانج.

 ئەنجوومەنی ئاسایش ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پەكەكە لە سێ ساڵی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی و ئەندامانی هێزەکانی بەرگری لە کوردستانیان كردووەتە ئامانج.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085