نوێترین

recent

01/07/2024

"برادەرانی پارتی، سیناریوکەتان زۆر ناڕاست و ناشرین بوو!

 


"برادەرانی پارتی، لە خیانەتكردندا بێتامتان كردووە"
عەزیز رەئووف نووسەر لە نووسینێكیدا بە ناونیشانی بۆ برادەرانی پارتی دەڵێت، "سیناریۆكەتان زۆر ناڕاست و ناشرین بوو و لەم چركەساتەدا كە دوژمنانی كوردستان تا قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستان هاتوون، ئێوەش هاوكات لەگەڵ هەنگاوی ناشرینی داگیركەراندا، سیناریۆی ناڕاست دروستدەكەن كە دڵنیام خۆشتان باوەڕتان پێی نییە".
دەشڵێت، "برادەرانی پارتی، لە یەك هەنگاودا زۆر سەرسامم بە ئێوە، ئەو جەرائەتە چییە لە ئێوەدا هەیە وا بە ئاشكرا خەڵك و ئەندامانی خۆتان بە گێل و گەمژە بزانن و وا وابیربكەنەوە كە خەڵك و لایەنگرانتان باوەڕتان پێدەكەن".
راشیگەیاندووە، "ئەم رووقایمییە چییە برادەران؟.. لە هەموو دنیادا هێز و گروپ هەبوون ببن بە كەواسوری بەر لەشكر و لانیكەم هێز و گروپ هەبوون كە دژ بە برایانی خۆیان بن، بەڵام باوەڕناكەم لە مێژوودا هێز هەبووبێت وەك ئێوە لەگەڵ ئەم هەموو برین و قەیران و نەهامەتییانەی بەسەر گەلەكەتاندا هێناوە، جورئەت بكەن بەشوێن پێی دوژمناندا بڕۆن و شوێن پۆستاڵەكانیان بسڕنەوە".
باسی لەوەش كردووە، برادەران هیچتان تێدا نەهێشتووەتەوە، بە رۆژی رووناك دەزان ئێوە هاوپەیمانی داگیركەرانن، ئەوە راستییەكە ناشاردرێتەوە هەر بۆیە، "برادەرانی پارتی، لە خیانەتكردندا بێتامتان كردووە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085